Erbil 14°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 21:54

کۆریای باکوور هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ ئه‌مریکا کرد

به‌ هۆی پێشێل كردنی مافه‌كانی مرۆڤ سزای خستووه‌ته‌ سه‌ر سێ به‌رپرسی كۆریای باكوور
کوردستان TV
100%

كۆریای باكوور رۆژی رابردوو ئیدانه‌ی ئه‌و سزایانه‌ی كرد كه‌ ئه‌مریكا بۆی دیاریكردووه‌ به‌ هۆی پرسه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی پیۆنگ یانگه‌وه‌، هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ حكومه‌تی ئه‌م وڵاته‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئه‌مریكا ده‌كات هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر واشنتن ده‌بێت و ئه‌وانیش پڕۆسه‌ی نه‌هێشتنی چه‌كی ئه‌تۆمیی بۆ هه‌میشه‌ راده‌گرن.

ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ تونده‌ی كۆریای باكوور دوای ئه‌وه‌ روویداوه‌ كه‌ واشنتن دووشه‌ممه‌ی رابردوو رایگه‌یاند به‌ هۆی پێشێل كردنی مافه‌كانی مرۆڤ سزای خستووه‌ته‌ سه‌ر سێ به‌رپرسی كۆریای باكوور كه‌ یه‌كێكیان كیم جونگ ئون رێبه‌ی ئه‌م وڵاته‌یه‌.

پیۆنگ یانگ رۆژی رابردوو واته‌ یه‌كشه‌ممه‌ سوپاسی دۆناڵد ترامپی كرد بۆ ئه‌و مه‌یله‌ی هه‌یه‌تیی سه‌باره‌ت به‌ داڕه‌شتنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و كۆریای باكوور، به‌ڵام هاوكاتیش وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكای به‌وه‌ تاوانبار كرد: نیازی هه‌یه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و واشنتن بگه‌ڕێنێته‌وه‌ دۆخی ساڵی رابردوو كه‌ ئه‌وه‌ش جۆرێكه‌ له‌ به‌ربه‌ره‌كانیی نوێ. هه‌ڵبه‌ت له‌ به‌رامبه‌ریشدا ئێمه‌ ده‌توانین ره‌وتی سڕینه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمیی بۆ هه‌میشه‌ راگرین  و به‌رده‌وامبین له‌ به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمیی.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ رادیۆ فه‌ردا

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.