Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 04:54

تره‌مپ وه‌زیری ناوخۆ له‌کاره‌که‌ى دوورده‌خاته‌وه‌

لە دوای دوو ساڵ خزمەتكردن
کوردستان TV
100%


دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا، رایگەیاند كە ریان زەینك وەزیری ناوخۆی وڵاتەكەی، لە كۆتایی ئەمساڵ واز لە كارەكەی دەهێنێت و دەست لە كاردەكێشێتەوە.

دۆناڵد ترامپ لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند،  ریان زینك وەزیری ناوخۆ، لە دوای دوو ساڵ خزمەتكردن، لە كۆتایی ئەمساڵ واز لە ئەركەكەی دەھێنێت. ریان ئەركەكەی بە سەركەوتوویی بەجێگەیاندووە، سوپاسی دەكەم بەھۆی ئەو خزمەتانەی پێشكەشی وڵاتەكەمانی كردووە.

ترامپ ده‌ڵێت ھەفتەی داھاتوو ئەو ناوە رادەگەیەنێت كە دەبێتە جێگرەوەی وەزیری ناوخۆ.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.