Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 02:35

گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان پۆلیسی فرەنسا و خۆپیشاندەراندا دروستبووەوە

خۆپیشاندەران دەیانویست بگەنە شەقامەکانی نزیک کۆشکی سەرۆکایەتی
کوردستان TV
100%

هاووڵاتیانی فەرەنسا لە دژی حکومەتەکەی ئێدوارد فلیپ، سەرۆکوەزیران و بڕیارەکانی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا خۆپیشاندانیان کرد و، داوای دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکوەزیران و وەزیرانی کابینەکە دەکەن.

ئەمڕۆ 15ی کانونی یەکەمی 2018 دەزگا راگەیاندنەکانی فرەنسا رایانگەیاند کە گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان پۆلیسی فرەنسا و خۆپیشاندەرە (ئێلەگ زەردەکان)ی پاریس روویداوە.

باسیان لەوەشکردوە کە پۆلیس ویستویەتی لەڕێی هێزەوە لە چەند ناوچەیەک بڵاوە بە خۆپیشاندەران بکات، لەکاتێکدا خۆپیشاندەران دەیانویست بگەنە شەقامەکانی نزیک کۆشکی سەرۆکایەتی.

بەڵام خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆ شکستێک بوو بۆ خۆپیشاندەران، چەنکە ژمارەیەکی کەمیان ئەمڕۆ چوونە سەر شەقام و هۆکارەکەشی ئەوەیە کە هەندێکیان باوەڕیان بە سودی بەردەوامی خۆپیشاندانەکان نییە.

خۆپیشاندانەکانی (ئێلەگ زەردەکان) دوای ئەوە دێت کە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فرەنسا بڕیاریدا بە زیادکردنی باج لەسەر نرخی سوتەمەنی و ئەو کەسانەش کە داهاتیان سنوردارە، ئەگەرچی ماکرۆن و حکومەتەکەی لە بڕیارەکە پاشگەزبوونەوە، بەڵام هێشتا توڕەیی شەقام کۆتایی نەهاتووە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.