بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان
بەڕێز شێخ عەدنان نەقشبەندی
بە دڵگرانییەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی (شێخ لوقمان شێخ ئەحمەد نەقشبەندی)، برازای جەنابتانمان پێگەیشت
هاوخەمی بەڕێزتان و خانەوادەی نەقشبەندییەكانین و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و خزم و دۆست و موریدانی تەریقەتی نەقشبەندی دەكەین
لە خودای گەورە داواكارین ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبووی برازاتان بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات
اناللە وانا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.