به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، شه‌وی هه‌ینی ١٤ی دێسامبری ٢٠١٨، هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه ده‌سته‌یه‌ك له كۆڵبه‌رانی كوردیان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی فيشةك و له‌ئاكامدا دوو كۆڵبه‌ر بوونه‌ته قوربانی.
هه‌واڵنێری هه‌نگاو له شاری بانه رایگه‌یاندووه: ئه‌و كۆڵبه‌ره‌ی كه گیانی له ده‌ست داوه ناوی”ڕه‌حمان كتابی“یه‌و ته‌مه‌نی ٤٥ ساڵه و كۆڵبه‌رێكی دیكه‌ش كه بریندار بووه ناوی ”محه‌مه‌د مه‌عرووفی“ یه‌و ته‌مه‌نی ٢٠ ساڵه.
شیانانی باسه محه‌مه‌د مه‌عرووفی گواستراوه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه‌و و باری ته‌ندروستی ناجێگیر، ڕه‌حمان كتابی- یش خێزاندار و باوكی پێنج منداڵ بووه.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.