ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ره‌زامه‌ندی سه‌ره‌تایی پیشانداوه، بۆ هاوتاكردنی مووچه‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا و یاداشتێكی نۆ خاڵیش دراوه‌ته حكومه‌تی عێراق بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان.
شێروان میرزا، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له به‌غدا رایگه‌یاند، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندی پیشانداوه تاوه‌كوو مووچه و ئیمتیازاتی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان بخرێنه سه‌ر به‌غدا، به‌ڵام له‌سه‌ر وه‌رده‌كارییه‌كان ماوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌د سه‌فا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق راگه‌یاندووه: ئه‌ندامانی كوردی لیژنه‌ی دارایی به پشتبه‌ستن به مادده‌ی 112ی ده‌ستووری عێراق یادداشتێكی 9 خاڵییان داوه‌ته وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی بڕگه‌یه‌كی تایبه‌ت به قه‌ربووكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراون له ره‌شنووسی بودجه‌ی ساڵی 2019 ی عێراق جێگیربكرێت.
سه‌رچاوه / رووداو
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.