پسپۆڕی سیاسی له نێوه‌ندی مۆشێ دایان له زانكۆی ته‌لئه‌ڤیڤ رایده‌گه‌ێنێ، له كۆتاییدا به دوور نازانرێت ئه‌مریكا پشتیوانی له توركیا بكات، چونكه ئه‌مریكا به درێژایی مێژوو له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته‌كاندا بووه نه‌ك ئه‌و كاراكته‌رانه‌ی ده‌وڵه‌تیان نه‌بووه.
دكتۆر ئۆفرا بێنجیۆ، پسپۆڕی سیاسی له نێوه‌ندی مۆشێ دایان له زانكۆی ته‌لئه‌ڤیڤ، له‌وبڕوایه‌دایه ئه‌ردۆگان ڕژده له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ده‌یانكات هه‌رچه‌نده هێشتا نازانرێت چی ده‌كات چونكه ژماره‌یه‌ك شییان هه‌ن، له‌وانه، یان ئه‌وه‌تا هێرشه‌كه‌ی ده‌كات، یانیش وه‌ك كارتێكی فشار دژی ئه‌مریكا به‌كاری ده‌هێنێت، یانیش وه‌ك ناردنی په‌یامێكه بۆ جیهان و بۆ خه‌ڵكی خۆیشی له توركیادا كه ده‌خوازێت ئاوه‌ها هه‌نگاوێك بنێت بۆ له‌ناوبردنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) له سوریادا.
دكتۆر ئۆفرا ئاماژه‌ش به‌وه ده‌كات كه هه‌رچه‌نده ئه‌ردۆگان هه‌ڕه‌شه‌ی راسته‌وخۆی له ئه‌مریكا نه‌كردووه به‌ڵام له چه‌ندان ڕه‌هه‌نده‌وه ئه‌و هه‌ڕه‌شانه بۆ ئه‌مریكان، چونكه توركیا سور ده‌زانێت سه‌ربازی ئه‌مریكایی له‌و ناوچانه هه‌ن و هه‌ر هێرشێكیش بكات له‌وانه‌یه سه‌ربازی ئه‌مریكاییش ببنه قوربانی بۆ ئه‌و خواسته‌ی سه‌رۆكی توركیا.
دكتۆر ئۆفرا ده‌ڵێت، مه‌به‌سته سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ئه‌ردۆگان له‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ده‌یانكات ئه‌مریكایه و ده‌یه‌وێت واشنتۆن ده‌ستبه‌رداری یارمه‌تی و كۆمه‌كه‌كانی بێت بۆ یه‌په‌گه و هه‌روه‌هاش ڕاگرتنی هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی له‌گه‌ڵ كورددا ده‌یكات له سوریادا وه‌ك مه‌شق و ڕاهێنان پێكردنی یه‌كه‌كانی یه‌په‌گه و ئه‌و هێزانه‌ی تریش كه هاوڕای سیاسه‌ته‌كانی توركیا نین، به‌ڵام ده‌شڵێت له كۆتاییدا به دوور نازانرێت ئه‌مریكا پشتیوانی له توركیا بكات، چونكه ئه‌مریكا به درێژایی مێژوو له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته‌كاندا بووه نه‌ك ئه‌و كاراكته‌رانه‌ی ده‌وڵه‌تیان نه‌بووه.
سه‌باره‌ت به هێرشه‌كانی توركیا بۆسه‌ر شه‌نگال و مه‌خمور، دكتۆر ئۆفرا نێنجیۆ ده‌ڵێت مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانی عێراق هه‌یه، به‌تایبه‌تیش وه‌ك زانراوه كاتێك داعش به‌ره‌و هه‌ولێر ده‌ڕۆیشت، هه‌رێمی كوردستان داوای یارمه‌تی له توركیا كرد، به‌ڵام توركیا هیچ شتێكی نه‌كرد بۆ پاراستنی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك ده‌ڵێت له‌و كاته‌دا كه هه‌رێم و توركیا وه‌ك هاوپه‌یمانێكی ستراتیژی بوون.
سه‌رچاوه/ ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.