Erbil 18°C چوارشەممە 23 تشرینی یەکەم 18:19

مەسروور بارزانی جەژنی رۆژوو لە تەواوی ئێزیدییەکانی کوردستان و جیهان پیرۆز ده‌کات

مەسروور بارزانی: رۆژگارێکی رۆشنتر لە پێش ئێزیدییەکانە
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ هەینی مەسروور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە پەیامێكدا پیرۆزبایی جەژنی رۆژووی لە ئێزدییەکان كرد و رایگەیاند رۆژگارێکی رۆشنتریان لەپێشە.

مەسروور بارزانی لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "تویتەر" نووسیویەتی "جەژنی رۆژوو لە تەواوی ئێزیدییەکانی کوردستان و جیهان پیرۆز بێت. ئەگەرچی رابردوو ئازاربەخش بووە، من سەرسامم بەخۆڕاگریتان لە کاتی رووبەڕووبوونەوەی جینۆساید".

مەسروور بارزانی گەشبینە بەداهاتووی ئێزیدییەکان و لە پەیامەكەدا بۆی نووسیون "متمانەم هەیە کە رۆژگارێکی رۆشنتر لە بەردەم ئێوەدایە".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.