ئەمڕۆ ههینی دوو فڕۆکەی جەنگی سوپای تورکیا بە بیانوی ههبوونی بنکەو بارەگاکانی پەکەکە گوندی مالەمەلا یان لە سنووری لۆلانی دەڤەری سیدەکان بۆردومان کرد.
ئێحسان چەلەبی بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ کاتژمێر 10:30 خولەک دوو فڕۆکەی جەنگی سوپای تورکیا بە بیانوی بنکەو بارەگاکانی پەکەکە گوندی مالەمەلا یان لە سنووری لۆلانی دەڤەری سیدەکان بۆردومانکرد.
بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان گوتیشی: گوندی مالەمەلا هیچ ئاوەدانییەکی تێدانییە و دەیان کیلۆمەتر لە سەنتەری شارۆچکەی سیدەکان دوورە شوێنێکی سنوورییە و بۆردومانەکەش دوور لە ئاواییەکان بووە و تا ئێستاش زیانەکانی پەکەکە نەزانراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.