یەکێک لە دەرگاکانی بەنداوی کرال کزی (کچی شا)، لە شارۆچکەی ئیغلی سەر بە پارێزگای دیاربەکر بەھۆی بارینی بارانێکی بەخوڕ شکا، تیمەکانی ئافاد و جەندرمەی ناوچەکە دەستیان بە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست لە ناوچە ئاوەدانەکانی نزیک رووباری دیجلە لە بەرامبەر لافاو کرد.
بەپێی زانیارییەکان، بەھۆی بارانی بەخوڕی ئەم دواییە، بڕێکی زۆری ئاو لە بەنداوی دیجلە کۆبووەتەوە و بەمەبەستی گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست و بەتاڵکردنی ئاوی زیادە، سێ دەرگای ئەو بەنداوە کراوەتەوە.
دواتریش یەکێک لە دەرگاکان بەھۆی خێرایی بەھێزی تەوژمی ئاوەکە شکاوە و ئاستی ئاو لە رووباری دیجلە بەرزبووەتەوە، ھەربۆیەش دوو دەرگای ئەو بەنداوە داخراوە.
ھاوکات تیمەکانی ئافاد و جەندرمەی ناوچەکە دەستیان بە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست لە ناوچە ئاوەدانەکانی نزیک رووباری دیجلە لە بەرامبەر لافاو کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.