سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له ئه‌نقه‌ره شه‌مه‌نده‌فه‌ری خێرای گه‌شتی نێوان ئه‌نقه‌ره-قۆنیا له میانی چوونه ناوه‌وه بۆ نێو وێستگه‌ی مارشاندیز، خۆی به شه‌مه‌نده‌فه‌رێكی رێبه‌ردا ده‌كێشێت كه له‌سه‌ر هێڵه ئاسنینهكهیه.
له ئه‌نجامی پێكداكێشانی شه‌مه‌نده‌فه‌ره خێراكه به شه‌مه‌نده‌فه‌ره رێبه‌ره‌كه كه چاودێریی هێڵه ئاسنینه‌كان ده‌كات، نۆ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه كه سیانیان كارمه‌ندی میكانیكن و ٤٧ هاووڵاتیی دیكه‌ش برینداربوون.
وه‌زیری گواستنه‌وه و ژێرخانی توركیا، جاهید تورهان له‌دوای به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی شوێنی رووداوه‌كه، لێدوانی بۆ رۆژنامه‌وانان دا.
سه‌باره‌ت به چۆنییه‌تی رووداوه‌كه، جاهید تورهان گوتی: "شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه كاتژمێر ٠٦:٣٠ له تێرمیناڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كان له ئه‌نقه‌ره ده‌ستی به‌جووڵه كردووه و له ده‌ورووبه‌ری ٠٦:٣٦دا له شارۆچكه‌ی یهنیماهاللـه رووبه‌ڕوو خۆی كێشاوه به‌و لۆكۆمۆتیڤهی (شه‌مه‌نده‌فه‌ر) كه له پشكنینی رێگاكه گه‌ڕاوه‌ته‌وه و به‌وشێوه‌یه‌ش رووداوه دڵته‌زێنه‌كه روویداوه.
جاهید تورهان باسی له‌وه‌كرد به‌پێی زانیارییه‌كان تا كاتژمێر ١٠:٠٠ سێ كارمه‌ندی میكانیك و پێنج سه‌رنشین گیانیان له‌ده‌ستدابوو، له‌و ٤٨ سه‌رنشینه برینداره‌ی دیكه كه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرابوون، یه‌كێكیان گیانی له‌ده‌ستداوه.
جاهید تورهان هه‌روه‌ها گوتی: كۆی گشتیی ٩ هاووڵاتییمان له‌ئێستادا به هۆی ئه‌م رووداوه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌وه‌ش زانراوه كه ٢٠٦ سه‌رنشین له‌ناو شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌دا بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.