Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 00:49

پارێزه‌رەکه‌ى پێشووى تڕه‌مپ به‌ 3 ساڵ زیندانى سزا ده‌درێت

به‌ تۆمه‌تى زنجیره‌ تاوانێك
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵه‌كانى ئه‌مریكا، دوێنى چوارشه‌ممه‌ 12ى كانوونى یه‌كه‌م، مایكڵ كۆهین، پارێزه‌رى پێشووى دوناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا، به‌ تۆمه‌تى زنجیره‌ تاوانێك هه‌روه‌ك پیشێلكارى دارایى و نه‌دانى باج و ده‌ستێوه‌ردانى رووسیا له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى ئه‌مریكادا به‌ زیندانى 3 ساڵ سزا ده‌درێت.

مایكڵ كۆهین ، مانگى رابردوو دانى به‌ تاوانه‌كانى داوه‌، هه‌روه‌ها به‌ كۆنگرێسى وتووه‌ كه‌ درۆى كردووه‌ له‌ كاتى ڵێكوڵینه‌وه‌ له‌ گه‌ڵى، كه‌ له‌لایه‌ن رۆبه‌رت مووله‌ر به‌رێوه‌چووه‌.

له‌مباریه‌وه‌ ویلیام باوڵى ، دادوه‌رى دادگاى ویلایه‌تى مانهاتن رایگه‌یاندووه‌: به‌پێى بڕیاره‌كان ده‌بێت كۆهین بڕى 1.4 ملیۆن دولار وه‌ك باجى نه‌دراوو 100.000 دۆلارش وه‌ك پێبژاردن بدات.

مایكڵ كۆهین ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ له‌ به‌رامبه‌ر دادوه‌ردا له‌ دادگاى مانهاتن وتى: خاڵى لاوازى من بریتیى بوو به‌ ڕاستگۆییه‌كى كوێرانه‌م بۆ دۆناڵد تره‌مپ.

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.