سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 13/12/2018، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له خاتوو نادیا موراد خاوه‌نى خه‌ڵاتى نۆبڵى ئاشتى كرد.
له دیدارێكدا سه‌رۆك وه‌زیران دووباره پیرۆزبایى لێ‌كرد بۆ وه‌رگرتنى خه‌ڵاته‌كه و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگیرییه‌كى بۆ كار و چالاكییه مرۆییه‌كانى له‌پێناو ئاشته‌وایى و خزمه‌تكردنى قوربانیانى ئێزدى و گه‌یاندنى ده‌نگیان به جیهان، هه‌وڵه‌كانى بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر و به‌سزاگه‌یاندنى تیرۆرستانى داعش و ناساندنى كه‌یسى ئێزدییان وه‌ك جینۆساید له جیهان و پاراستنیان، دووپات كرده‌وه.
لاى خۆیه‌وه خاتوو نادیا سوپاسى سه‌رۆك وه‌زیرانى كرد و پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى به‌سه‌رهات و تراژیدیاى خۆى و ئێزدییانى خسته ڕوو و تیشكى خسته سه‌ر هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ى ئارامى و ئاشته‌وایى بۆ كۆمه‌ڵگه‌ى ئێزدى و ته‌واوى قوربانیانى ده‌ستى تیرۆر به‌گشتى، هه‌روه‌ها باسى له دۆخى ئێستاى ئێزدییان و ناوچه‌ى شه‌نگال به‌تایبه‌تى كرد و داواى كرد حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕۆڵى خۆى له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى شه‌نگال و ناوچه‌كانى دیكه‌ى ئیزدییان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاواره‌كان و ژیان و پاراستنى سه‌قامگیرى له‌و ناوچانه، بگێڕێت.
له دیداره‌كه‌دا خاتوو نادیا موراد دانه‌یه‌ك له كتێبه‌كه‌ى به ناوى (دوایین كچ) كه به ئینگلیزى بڵاوكراوه‌ته‌وه، به دیارى پێشكه‌ش به نێچیرڤان بارزانى كرد.
دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.