شاعیر و فه‌یله‌سووف و نیگاركێش و موزیكزان، مامۆستای هیندستان (رانبدراناته تاگوور) له 6/5/1861 له شاری كه‌لكه‌تتای هیندستان له دایك بووه ، شازاده (دوارناته تاگوور) باپیری تاگوور و، له دوای ئه‌ویش باوكی تاگوور خاوه‌ن سامانێكی زۆر و پله و پایه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رز بوون، تاگووری بچووك له‌سه‌ر ده‌ستی چه‌ندان مامۆستای تایبه‌ت خراوه‌ته به‌ر خوێندن .
تاگوور هه‌ر له منداڵییه‌وه سه‌رنجی سروشتی ده‌دا .. له گۆڵ و دار و چیا و ره‌ز و كانیاوه‌كان راده‌ما ، هه‌ر زووش تۆوی هه‌ستكردن به جوانی و بێگه‌ردی له گیانیدا چه‌كه‌ره‌ی كرد، كه گه‌یشته ته‌مه‌نی لاویی ده‌ستی به شیعر نووسین كرد .
له سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌م شیعره‌كانی گه‌یشتنه ئه‌وروپاییه‌كان و وه‌رگێڕدرانه سه‌ر زمانی ئینگلیزی و له رۆژئاوا پێشوازییه‌كی بێ وێنه‌ییان لێكرا، به‌جۆرێك له ساڵی (1913) خه‌ڵاتی (نۆبل)ی له ئه‌ده‌بدا پێ به‌خشرا.
شیعره‌كانی (تاگوور) هه‌میشه ده‌ربڕی فه‌لسه‌فه و رای خۆی بوون له‌باره‌ی مرۆڤ و ژیان، شێوازی شیعره‌كانی ساكار و ناسكه، تاگوور له ناخی خۆیدا و له تێڕوانینی سه‌رانسه‌ریی بۆ گه‌ردوون و ده‌وروبه‌ری، نزیك بوو له سۆفییه‌كان، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی فه‌یله‌سووف و شاعیره سۆفییه‌كان، له گیروگرفت و ئێش و ئازاری كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی خۆی و كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی به گشتی ته‌ریك و دووره په‌رێز نه‌بوو، ده‌نگی له گشت كێشه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی سه‌رده‌می خۆی بیستراو بوو .
ئه‌مه‌ش چه‌ند دێڕێكه له یه‌كێك له شیعره هه‌ره به‌ناوبانگه‌كانی تاگوور:
من هه‌میشه له‌بیر ده‌كه‌م..
له‌بیر ده‌كه‌م كه باڵم نییه تا بفڕ‌م
له‌بیر ده‌كه‌م، كه بۆ تاهه‌تایه به‌م شوێنه‌وه گرێدراوم
من زۆر به‌په‌رۆشم، بێدارم، نامۆم له خاكێكی سه‌یردا..
هه‌نسكه‌كانت ئومێدێكی ئاسته‌مم به‌گوێدا ده‌چرپێنن
دڵم وه‌ك دڵت ده‌نگت ده‌ناسێته‌وه..
ئای نادیاره دووره‌ده‌سته‌كه..
داخ له ده‌ست ئه‌و سه‌ڵا پڕئێشه‌ی له نایه‌كه‌ت ده‌چۆڕێته‌وه!
من هه‌میشه له‌بیر ده‌كه‌م..
له‌بیر ده‌كه‌م كه شاره‌زای رێگه نیم و ئه‌سپێكی باڵدارم نییه
من هه‌دادانم نییه..
سه‌رگه‌ردانم و له نێو دڵی خۆمدا وێڵم.
سه‌رچاوه/ دژه تیرۆری كوردستان
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.