Erbil 14°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 21:24

تره‌مپ: له‌ 30ی رۆژی داهاتوودا داعش نامێنێت

له‌ رێوڕه‌سمی واژووكردنی پڕۆژه‌ یاسای پاراستنی كه‌مینه‌كان له‌ عێراق و سووریا
کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ به‌ ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه‌ وڵاته‌كه‌ی به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌ركه‌وتوو به‌ره‌نگاری داعش بووه‌ته‌وه‌، رایگه‌یاند "له‌ دژی داعش كاری زۆر گه‌وره‌مان ئه‌نجامدا. له‌و ناوچه‌یه‌ی جیهان ژماره‌یان زۆر كه‌مبۆته‌وه‌ و له‌ ٣٠ رۆژی داهاتوودا هیچ (ئه‌ندامێكی داعش) نامێنێت.

دۆناڵد تره‌مپ له‌ میانی به‌شداریكردن له‌ رێوڕه‌سمی واژووكردنی پڕۆژه‌یاسای پاراستنی كه‌مینه‌كان له‌ عێراق و سووریا و پشتیوانیكردنیان كه‌ له‌ كۆشكی سپی به‌ڕێوه‌چوو، له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشه‌وه‌ لێدوانی سه‌رنجڕاكێشی دا.

له‌ كاتێكدا لێدوانی جیاواز له‌ به‌رپرسانی ئه‌مریكییه‌وه‌ ده‌بیسترێت له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و ژماره‌ی چه‌كدارانی داعش له‌ سووریا، لێدوانه‌ نوێیه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ هێنده‌ی دیكه‌ بووه‌ جێی سه‌رنج و تێبینی.

سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ به‌ ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه‌ داعش له‌ ناوچه‌كه‌ كاری زۆر خراپی ئه‌نجامداوه‌ به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ناوچه‌كه‌ ژیاون تیشكی خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ وڵاته‌كه‌ی هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاه‌وه‌ پێداگیرانه‌ به‌ره‌نگاری ئه‌و رێكخراوه‌ بووه‌ته‌وه‌ و گوتی: "له‌ دژی داعش كاری زۆر گه‌وره‌مان ئه‌نجامدا. له‌و ناوچه‌یه‌ی جیهان ژماره‌یان زۆر كه‌مبۆته‌وه‌ و له‌ ٣٠ رۆژی داهاتوودا هیچ (ئه‌ندامێكی داعش) نامێنێت.

دۆناڵد تره‌مپ باسی له‌وه‌ش كرد كه‌ وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ پشتگیریكردنی كه‌مینه‌ ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان كه‌ داعش زیانی پێگه‌یاندوون و له‌ به‌رچاوی كامێراكانیش واژووی له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساكه‌ كرد.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.