به‌پێى هه‌واڵێكى سى ئین ئین، تۆمارى ده‌نگى جه‌مال خاشقچى بڵاوكرایه‌وه، پاش ئه‌وه‌ى خاشقچی له 2ى تشرینى دوومى 2018، له باڵیۆزخانه‌ى وڵاته‌كه‌ى له ئیسته‌نبوڵدا كوژرا و لاشه‌كه‌ى پارچه پارچه كرا، كه‌ناڵى سى ئین ئینى ئه‌مریكى دوا وته‌ى خاشقجى بڵاوكرده‌وه.
له هه‌واڵه‌كه‌ى سى ئین ئیندا هاتووه كه تۆماره ده‌نگییه‌كه توركیا داویه‌تى به ئه‌مریكا و تاوانه‌كه روون و ئاشكرایه كه به‌رنامه‌ى بۆ داڕێژراو بووه و ئه‌نجامده‌رانى تاوانه‌كه له كاتى پارچه‌كردنى ڕۆژنامه‌نووسه‌كه كه مشاریان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌كارهێناوه مۆسیقایان لێداوه تا ده‌نگه‌كه بگرێت.
به‌پێى ئه‌و تۆماره‌ى كه توركیا داویه‌تى به ئه‌مریكا ئه‌نجامده‌رانى تاوانه‌كه چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندییان به به‌رپرسانى ریاز كردووه و له كۆتاییدا وتویانه كاره‌كه‌مان ئه‌نجام داوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌ى كه گوێبیستى تۆماره ده‌نگییه‌كه بووه به سى ئین ئینى راگه‌یاندووه له تۆماره‌كه‌دا دیاره كه خاشقچى به‌رگرییه‌كى زۆر ده‌كات و نایه‌وێ خۆى بدات به ده‌سته‌وه، به‌ڵام دواتر له كۆتاییدا دوا قسه‌ى خاشقچى كه چه‌ند جارێك ده‌ڵێت " هه‌ناسه‌م بۆ نادرێت".
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.