فازل حاجی گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌ولێر له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك ڕایده‌گه‌ێنێت ، له شه‌قامی 100مه‌تری كه‌هێشتا كاركردن تیایدا ته‌واو نه‌بووه خه‌ریكی چه‌سپكردنی فسفۆر ودیلانتیرن بۆئه‌وه‌ی راراوه‌كان به‌جوانی له‌یه‌كتر جیابكرێنه‌وه ، كه‌چی خاوه‌نی به‌نزینخانه‌یه‌ك له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی هه‌ڵساوه به‌لابردنی هه‌ندێك له‌فسفۆره‌كان ، كونێكی كردۆته‌وه بۆ پێچ كردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی له پێش به‌نزینخانه‌كه‌ی
گوته‌بێژى هاتووچۆ ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، خاوه‌ن به‌نزینحاكه له‌لایه‌ن ئه‌ندازه‌ی هاتووچۆ سه‌ر به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌ولێر ئاگاداركراوه‌ته‌وه كه ئه‌م كاره نه‌كات
ڕاشیده‌گه‌ێنێت وه‌ك هاتووچۆی هه‌ولێر به‌نوسراوی فه‌رمی دادگای هه‌ولێری لێ َئاگادارده‌كه‌ینه‌وه، سكالای یاسایی له‌سه‌ر خاوه‌نی به‌نزینخانه‌كه تۆمار ده‌كه‌ین ، هه‌ر روداویكی هاتووچۆش كه‌له‌ئه‌نجامی لابردنی فسفۆرانه بكه‌وێته‌وه لایه‌نی به‌رپرسیار خاوه‌نی به‌نزینخانه‌كه داده‌نێین .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.