Erbil 14°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 19:39

ئه‌مریکا هێشتا گه‌وره‌ترین فرۆشیاری چه‌که‌ له‌ جیهاندا

كۆمپانیاكانی ئه‌مریكا له‌ ساڵی 2017ـدا به‌ به‌های 222.6 ملیار دۆلار چه‌كیان فرۆشتووه‌
کوردستان TV
100%

ئه‌نجامی دوایین توێژینه‌وه‌كانی ئه‌نیستیتوی نێوده‌وڵه‌تیی " سیپری " ده‌ریده‌خات كه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هێشتاش هه‌ر له‌ ریزبه‌ندی یه‌كه‌می وڵاتانی فرۆشیاری چه‌كه‌ و رووسیا توانیویه‌تیی به‌ تێپه‌ڕین له‌ به‌ریتانیا پێگه‌ی دووه‌م بكات به‌ هیی خۆی.

به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه‌ كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنه‌ری چه‌كی ئه‌مریكا له‌ ساڵی 2017ـدا به‌ 2% گه‌شه‌ له‌ ئاستی فرۆشدا به‌ به‌های 222.6 ملیار دۆلار چه‌كیان فرۆشتووه‌.

رووسیاش هه‌رچه‌نده‌ توانیویه‌تیی پله‌ی دووه‌م بكات به‌ هیی خۆی، به‌ڵام ئاستی فرۆشی ئه‌م وڵاته‌ له‌ 37.7 ملیار دۆلار تێنه‌په‌ڕیوه‌ و به‌مه‌شه‌وه‌ 8.5% ئاستی فرۆشیان زیادی كردووه‌ له‌چاو ساڵی 2016.

دامه‌زراوه‌ی سیپری ئاماره‌كانی له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رهه‌مهێنان و فرۆشی چه‌كی سه‌د كۆمپانیای مه‌زنی نێوده‌وڵه‌تیی رێكده‌خات و له‌م سه‌د كۆمپانیایه‌ش 42ـیان ئه‌مریكین و 10 كۆمپانیاش له‌م ژماره‌یه‌ هیی رووسیان.

له‌م ریزبه‌نده‌دا به‌ریتانیاش به‌ 35.7 ملیار دۆلار فرۆشی چه‌ك پله‌ی سێیه‌می له‌ ئاستی جیهاندا هه‌یه‌.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ بی بی سی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.