Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 14:07

بەهۆی تەقینی سۆپا دوکانێکی ڕۆنگۆڕین سووتا

په‌یامنێری كوردستان تیڤى
کوردستان TV
100%

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، بەهۆی تەقینی سۆپا، دووکانێکی ڕۆنگۆڕین لە بازاڕی قەزای چۆمان ئاگری گرت و سووتا.


رائید ئەحمەد نەجات، ئەفسەری بنکەی بەرگری شارستانی چۆمان بە کوردستان تیڤی راگەیاند، لەکاتی ڕووداوەکە، تیمەکانمان راستەوخۆ گەیشتنە شوێنی دوکانەکە و توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن و نەیەڵن ئاگرەکە زیاتر تەشەنە بکات، چونکە دووکانەکە هی ڕۆنگۆڕین بوو، جگە لە زیانێکی زۆری ماددیش، هیچ زیانی گیانی لەم ڕووداوە نەکەوتۆتەوە.


گووتیشی: هۆکاری ئاگر کەوتنەوەکە تەقینی سۆپای دووکانەکە بووە، چونکە خاوەنی دوکانەکە سۆپای گازیان بۆ خۆگەرمکردنەوە بەکارهێناوە، ئەمڕۆش ڕۆنی بەکارهاتوویان بۆ سۆپاکە بەکارهێناوە و لە ئەنجامیشدا سۆپاکە تەقیوەو ئەم ڕووداوەی لێکەوتۆتەوە.

شیاوی باسە لە بەشێک لە دووکانەکانی ڕۆنگۆڕینی ئۆتۆمبێل لە وەرزی زستان ڕۆنی بەکارهاتوو کە بە ( ڕۆنی پیس) ناسراوە، بۆ خۆگەرمکردنەوە بەکاردێنن و ئەمەش مەترسی ڕووداوی لەمشێوەیەی لێ دەکرێت.
کەریم سمکۆ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.