سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 10/12/2018 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز جۆن وێلكس باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق و شاندێكی یاوه‌ی كرد كه له لۆرد فرانسیس مۆد و مارتن وار كونسولی گشتیی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان پێكهاتبوو.
له دیدارێكدا وێلكس باسی دوا پێشهاته سیاسی و ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدای كرد و جه‌ختی له به‌رده‌وامیی پشتگیریی حكوومه‌تی به‌ریتانیا بۆ هه‌رێمی كوردستان و دیالۆگی هه‌ولێر ـ به‌غدا كرده‌وه، هه‌روه‌ها چاكسازییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانى به‌رز نرخاند كه ماوه‌یه‌كه له بواره جیاجیاكاندا ده‌ستی پێكردووه.
لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى سوپاسی پشتگیری و هاوكارییه‌كانی به‌ریتانیای له ڕۆژه سه‌خته‌كاندا بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد و پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی پرۆگرامی ڕابردووى حكوومه‌تی هه‌رێم و پرۆسه‌ی چاكسازی له داموده‌زگاكانی حكوومه‌تدا خسته ڕوو، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامیی چاكسازییه‌كان و زیادكردنی سه‌رچاوه‌كانى داهاتى له كه‌رتی گشتی و تایبه‌تدا دووپات كرده‌وه.
تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به دۆخی ناوچه‌كه و په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیا و هه‌وڵه‌كان بۆ بووژانه‌وه‌ی زیاتری دۆخی ئابووریی هه‌رێم، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.