وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه ره‌تیكرده‌وه كه گومانلێكراوانی دۆسییه‌ی كوژرانی جه‌مال خاشوقچیی راده‌ستی حكومه‌تی توركیا بكاته‌وه.
عادل جوبێر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه رۆژی رابردوو سه‌باره‌ت به داوای توركیا له‌سه‌ر راده‌ست كردنه‌وه ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی سعوودیه كه گومانلێكراون ده‌ستیان له كوشتنی خاشوقچیدا هه‌بێت، رایگه‌یاند: ئێمه هاوڵاتییانی خۆمان ده‌رناكه‌ین.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا به‌مدواییه وتبووی ده‌بێ سعوودیه ئه‌و گومانلێكراوانه راده‌ستی توركیا بكاته‌وه و رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردووش دادگایه‌كی ئه‌م وڵاته فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی ئه‌و گومانلێكراوانه‌ی ده‌ركرد.
له‌ناو ئه‌و لیسته‌یدا كه حكومه‌تی توركیا داوای كردوون دوو كه‌سی پله باڵای ئه‌م وڵاته‌ش هه‌ن كه بریتین له ئه‌حمه‌د عه‌سیری وه‌زیری پێشووی ئاژانسی ئه‌منیی سعوودیه و سعوود قه‌حتانیی راوێژكاری پێشووی بنه‌ماڵه‌ی پاشایه‌تیی كردووه.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ بی بی سی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.