Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 12:19

له‌ڕووداوێکى هاتووچۆدا 4 کرێکار گیانیان له‌ده‌ستدا و 16 ى دیکه‌ش برینداربوون

له‌ ئه‌نجامی پێكدادانی مینی پاسێك له‌گه‌ڵ بارهه‌ڵگرێكدا
کوردستان TV
100%

شه‌وى رابردوو له‌ ئه‌نجامی پێكدادانی مینی پاسێك كه‌ كرێكارانی ده‌گواسته‌وه‌ له‌گه‌ڵ بارهه‌ڵگرێكدا له‌ شارۆچكه‌ی بیگای سه‌ر به‌ چاناككاله‌، چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 16ی دیكه‌ش برینداربوون.

 ئاژانسی ئانادۆڵو ڕایگه‌یاند ، مینی پاس و بارهه‌ڵگره‌كه‌ له‌ نزیك گوندی یه‌نیجه‌ كۆی پێكیانداداوه‌.

ده‌ستبه‌جێ دوای رووداوه‌كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان، ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن و تیمی ئاگركوژێنه‌وه‌ گه‌یشتنه‌ شوێنه‌كه‌.

به‌پێی زانیارییه‌ بەراییه‌كان له‌ ئه‌نجامی رووداوه‌كه‌دا، چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوە و 16ی دیكه‌ش برینداربوون.

برینداره‌كان گه‌یه‌ندرانه‌ نه‌خۆشخانه‌كانی ناوچه‌كه‌.

سه‌رچاوه‌ - AA

شوان عه‌زیز

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.