Erbil 14°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 19:28

لیندسی گراهام: ئه‌گه‌ر پشتیوانییه‌کانی ئه‌مریکا نه‌بووایه‌ سعوودییه‌کان تا ئێستا زمانیان ببوو به‌ فارسیی

به‌رژه‌وه‌ندیی و پێویستیی ئێمه‌ به‌ ئه‌وان زۆر كه‌متره‌ له‌ پێویستیی ئه‌وان به‌ ئێمه‌
کوردستان TV
100%

سیناتۆر لیندسی گراهام كه‌ سه‌ر به‌ حزبی كۆمارییه‌كانی ئه‌مریكایه‌ له‌ گفتوگۆیه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا وتی ئه‌گه‌ر پشتیوانییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ سعوودیه‌ نه‌بووایه‌، ئه‌وا له‌ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا زمانی ئاخاوتنیان ده‌گۆڕا بۆ زمانی فارسیی.

گراهام بۆ پیشاندانی ناكۆكیی خۆی سه‌باره‌ت به‌ رای ئه‌و كه‌سانه‌ی پێیانوایه‌ ئه‌مریكا به‌ هۆی به‌رژه‌وه‌ندیی ستراتیژیی پشتیوانیی محه‌مه‌د بن سه‌لمان ده‌كات وتی: به‌رژه‌وه‌ندیی و پێویستیی ئێمه‌ به‌ ئه‌وان زۆر كه‌متره‌ له‌ پێویستیی ئه‌وان به‌ ئێمه‌.

ئه‌و كه‌ پێشتریش رای ئه‌وه‌ بوو محه‌مه‌د بن سه‌لمان به‌رپرسی كوژرانی جه‌مال خاشوقچییه‌، له‌م گفتوگۆ ته‌له‌ڤزیۆنییه‌دا وتی: بۆ ئه‌مریكا زیانی هه‌یه‌ كه‌ هاوكاریی محه‌مه‌د بن سه‌لمان و رژێمه‌ مرۆڤ كوژه‌كه‌ی ئه‌و بكات.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ رادیۆ فه‌ردا

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.