له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئێواره‌ی ڕۆژى یه‌كشه‌ممه 9/12/2018 (سه‌ربه‌ستله‌زگین) بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و به‌ئاماده‌بوونی فه‌ریق (جه‌مال محه‌مه‌د) سه‌رۆك ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پێشوازی كرد، له جه‌نه‌ڕاڵ(فیرینس كۆروم) سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای هه‌نگاریاو شاندێكی یاوه‌ری.
دوای گه‌یشتنی له‌رێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێـری نێوده‌وڵه‌تی، له‌دیدارێكدا بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وێڕای به‌خێرهێنانی سوپاسالار ستایشی رۆڵ و ئه‌ركی هێزه‌كانی هه‌نگاریای له‌هه‌رێمی كوردستان كرد. هه‌روه‌ها رۆڵی راوێژكاره‌كانی سوپای هه‌نگاریای له‌مه‌شق و راهێنانی پێشمه‌رگه به‌رزنرخاند.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سوپاسالاری وڵاتی هه‌نگاریا، سوپاسی خه‌بات و تێكۆشانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی كرد‌و رایگه‌یاند: ئێستا پێشمه‌رگه ناوێكی گه‌وره‌یه و جیهان پێی ئاشنایه ، به‌تایبه‌ت ئه‌و سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه‌ی كه له‌شه‌ڕی داعش دا تۆماریان كرد‌و مێژووێكی نوێیان له‌جیهاندا دروستكرد‌و هه‌ر ئه‌و ناوبانگه‌ش بوو، وای كرد هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی پشتگیری و پشتیوانی به‌رده‌وامی پێشمه‌رگه بكه‌ن.
سوپاسالاری ووڵاتی هه‌نگاریا، ئاماژه‌ی به‌ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی كرد، كه به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی هێزه‌كانیانه له‌هه‌رێم و توند‌و تۆڵكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانیانه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.