جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری وڵاتانی كه‌نداو، كه سه‌ردانی ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بیی كردووه، وتی ئه‌مریكا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قبوڵی ناكات دوای جه‌نگی ناوخۆیی یه‌مه‌ن ئیتر ئێران پێگه و هه‌ژموونی به‌سه‌ر ئه‌م وڵاته‌دا بمێنێت.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرده‌وه كه: هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه ئه‌مریكا ده‌بێ پشتیوانیی هاوپه‌یمانانی عه‌ره‌بیی به رێبه‌رایه‌تیی سعوودیه بكات كه له دژی حوسییه‌كان ده‌جه‌نگن.
رۆژی رابردوو " تیموسی لانده‌ر كینگ " جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری وڵاتانی كه‌نداو له ئیمارات جه‌ختی كرده‌وه: ئه‌مریكا هه‌ر سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌وپه‌ڕی هێزه‌وه پشتیوانیی هاوپه‌یمانێتیه سه‌ربازییه‌كه‌ی ژێر رێبه‌رایه‌تیی سعوودیه بكات.
لانده‌ر كینگ وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی كه پێویسته پشتیوانیی سعوودیه بكرێت به‌رامبه‌ر به ئێران، جه‌ختی له‌مه‌ش كرده‌وه كه: ناتوانین وێنای بكه‌ین له داهاتوودا له‌لایه‌ن یه‌مه‌نه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له‌سه‌ر سعوودیه هه‌بێت كه هۆكاری هه‌ڕه‌شه‌كه‌یش ئێران بێت، هه‌ر بۆیه ئێمه نیازمان ئه‌وه‌یه رێگه له هه‌رجۆره پێگه و هێز و هه‌ژموونێكی تاران له‌ناو یه‌مه‌ن بگرین.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.