Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 15:19

عێراق و یەکێتی ئەوروپا 3 رێککەوتنی گرنگیان مۆرکرد

عێراق 72 ملیۆن یۆرۆ بە دەست دێنێت
عێراق و یەكێتی ئەوروپا 3 رێككەوتنی گرنگیان مۆركرد
کوردستان TV
100%

وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند كە بەغدا و یەكێتی ئەوروپا ژمارەیەك رێكەوتنیان بۆ پشتگیریكردن لە هەوڵەكانی دوای جەنگ مۆركردووە بە مەبەستی پتەوكردن و گەشەسەندن و شەفافیەت و نەهێشتنی پیسی ژینگەو هەڵگرتنەوەی بۆمبە چێنراوەكان . 

فوئاد حوسێن جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق و وەزیری پلاندانان بە وەكالەت لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند كە عێراق لە گەڵ یەكێتی ئەوروپا رێككەوتنێكی مۆركردووە تایبەت بە مەسەلەی جێبەجێكردنی نامەركەزی و پشتگیری كردن لە كەرتی نەوت و پشتگیری كردن لە گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ زێدی خۆیان ، هەروەها پوچەڵكردنەوەی بۆمبە چێنراوەكان و دووبارە بنیادنانەوەی شارە ئازادكراوەكان .

لە لایەن خۆیەوە نوێنەری یەكێتی ئەوروپا رایگەیاند كە ئێمە ناوەرۆكی كۆنگرەی كوێت جێبەجێ دەكەین و تەرجەمەی وتەكان بۆ كردەوە دەكەین ، ئەویش بە مۆركردنی 3 رێككەوتن كە یەكێك لەو رێككەوتنانە پشتگیری كردنی عێراقە بە بەخشینی 72 ملیۆن یۆرۆ بۆ بنیادنانەوەی ژێرخانی ئابووری .

رێكەوتنێك كراوە بە ئامانجی بەدیهێنانی سەقامگیری و گەشەسەندنی ژمارەیەك لە شارەكانی عێراق وەك ئەنبارو بەسرەو دهۆك و هەولێر و میسان و نەینەوا و سەلاحەدین و سلێمانی و زیقار بە گوژمەی 48,5 ملیۆن یۆرۆ ، هەروەها رێككەوتنیش مۆركراوە بە مەبەستی یارمەتیدانی عێراق بە گوژمەی 14 ملیۆن یۆرۆ ئەویش بۆ چاككردنی كەرتی وزە لە عێراق . جگە لە تەرخانكردنی بڕێكی دیكە بۆ گەراندنەوەی ئاوارەكان .

 

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی 
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.