شه‌وی رابردوو له‌قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان له‌سنوری پارێزگای سلێمانى كچێكى ته‌مه‌ن 22 ساڵ به‌په‌ت كۆتایی به‌ژیانى خۆی هێنا
رائید هیوا بەكر گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تووندووتیژی دژی ژنان له‌لێدوانى بۆ ده‌زگاكانى راگه‌یاندن ووتى ، شه‌وى رابردوو كچێكی تەمەن 22 ساڵ بەناوی (س، ح ، م) لە ماڵەکەی خۆیاندا خۆی خنكاندووە.
ڕاشیگه‌یاند کچەکە دەستگیرانداره و تا ئێستاش هۆکاری خۆکوشتنەکەی نەزانراوەو هیچ كەسێکیش لەسەر روداوەکە دەستگیرنەكراوە.
رائید هیوا به‌كر راشیده‌گه‌ینێت ، دوای روداوەکە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ دۆسییەكە كراوەتەوە و تەرمی کچەکەش رەوانەی پزیشكی دادوەری كراوە
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.