لە گەڕەکی لەتیفاوای شارى کەرکووک تەقە لە کەسێک دەکرێت و دەکوژرێت، گوتەبێژی پۆلیس دەڵێت، ئەو کەسەی کوژراوە پێشمەرگەیە و هەر لەشوێنی رووداوەکە گیانی لەدەستداوە.
عەمید ئەفراسیاو کامیل وەیس، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک رایگەیاند" ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 9-12-2018 لە گەڕەکی لەتیفاوا شەڕ لەنێوان سێ کەس روویدا، دوو کەس کە برای یەکدین تەقەیان لە کەسی سێیەم کردووە بەناوی (عەلی عوسمان ساڵح) و هەر لە شوێنی رووداوەکە گیانیلەدەستداوە".
عەمید ئەفراسیاو کامیل دەڵێت: "تەقەکەرەکان ناسراون و فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە، بەڵام تاوەکو ئێستا دەستگیرنەکراون و هەڵاتوون".
وتیشى" ئەو کەسەی كه کوژراوە پێشمەرگەیە و لە دایکبووی ساڵی 1989ـیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.