بە بەشداری 118 کچ لەسەر ئاستی جیهان، شۆخێکی مەکسیکی نازناوی شاجوانی جیهانی بۆ ساڵی 2018 بەدەستهێنا .
هاوشێوەی ساڵانی رابردوو کێبڕکێی شاجوانی جیهان بۆ ساڵی 2018 لە چین بەڕێوەچوو، بە بەشداری چەندین وڵات، بەڵام ئەمجارەیان کیژێکی مەکسیکی بەناوی ڤانیسا بونیس دی لیۆن، نازناوەکەی بردەوە .
ڤانیسا بونیسی تەمەن 26 ساڵ بۆ میدیاکان، دەڵێت ، هەرگیز بڕواناکەم، هەمووان پشتیوانیان کردم و هیواخوازم جێگای شانازی وڵاتەکەم بم، هەوڵدەدەم لە ئاستی متمانەیاندا بم .
لە مێژووی هەڵبژاردنی شاجوانی جیهاندا، تا ئێستا هیچ وڵاتێک بە هێندەی هیندستان براوەنەبووە، چونکە چوارجار تاجەکەی بەدەستهێناوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.