ئهمڕۆ یهكشهممه دهزگای خێرخوازیی بارزانی لهسهر راسپاردەی سەرۆك بارزانی، یارمهتیی بەپەلەی گهیانده كهمپی ئاوارهكانی نهمرود له نزیك مووسڵ.
کەمپەکانی پارێزگای نەینەوا بەتایبەت کەمپەکانی سەلامیە، نەمرود، جەدعە و چەند کەمپێکی دیکە زیانی زۆریان بەھۆی بارانی زۆری چەند رۆژی رابردوو پێگەیشتووە.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی یارمەتییەکانی گەیاندە بەشێک لە ئاوارەکانی پارێزگای نەینەوا کە نیشتەجێی کەمپی نەمرودن لە نزیک مووسڵ، پاش ئەوەی قایمقامی شارەکە داوای لە سەرۆک بارزانی کردبوو کە دەستی ھاوکارییەکانی ھەرێمی کوردستانیان بۆ درێژ بکات.
ھەینی رابردوو و رۆژانی پێشتر و دواتریش بارانێکی زۆر باری، ئەو ئاوارانەی بەھۆی داعش و شەڕی داعشەوە ئاوارەی ناوچەکانی خۆیان بوون و نیشتەجێی کەمپەکانن، كەوتنە دۆخێكی زۆر خراپەوە، سەرباری قوڕ و لیتەیەکی زۆر، ئاوێکی زۆریش چووە نێو خێوەتەکانیانەوە و ژیانیان لێ تاڵ بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.