Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 08:08

مه‌رگ به‌ که‌ته‌ر به‌شداری له‌ 30 فێستیڤاڵی جیهانیدا کردووه‌

12 خه‌ڵاتی جیهانی به‌ده‌ستهێناوه‌
کوردستان TV
100%


فیلمی دیکومێنتاری (Facing death with wirecutter) واتە (مەرگ بە کەتەر) لە سەركەتیبەی ھەندەسەی سەر بە فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی/١ بەرھەم ھاتووه‌ كه‌ ، باس له‌ لێهاتووی و قارەمانێتی پێشمەرگە دەکات لە شەری دژ بە تیرۆرستانی داعش، ئەرکی ئەم تیمە ھەڵگرتن و لە ناوبردنی بۆمب و تەقەمەنیەکانی داعش بوو. 

تیمەکە لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکەیان ڕووبەڕووی چەندین ئاستەنگ دەبێتەوە  ، لەوانەش پێداتەقینی بۆمبەكان لە ئەنجامدا برینداری و شەهیدبوونی لێدەکەوێتەوە کە سێ لەو شەهیدانە قارەمانی ئەم فیلمەن. 

تا ئێستا ئه‌م فیلمه‌ له‌ (30) فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی بەشداری کردووە و، توانیویه‌تی (12) دوازدە خەلاتی جیهانی بەدەست بهێنێت لە  هه‌ر یه‌ك له‌ (پوڵەندا، سلۆڤاکیا، ئۆروگوای، ئەمریکا، ڕۆمانیا، ئیسپانیا، یۆنان، سودان، رووسیا، مەسقەت و لەندەن)  ، دوا خەڵاتیش لە وڵاتی ئەندونیسیا  بوو لە خولی (13) فیستیڤاڵی (Jogja-Netpac Asian film festival)  كه‌ لە 4-12-2018 خەڵاتەکان دابەشکران . 

سەروەر عەبدوڵا ، لە سالی 1983 لە شاری دهۆک له‌ دایك بووه‌ ، لە ساڵی 2012  یەکەم کورتە فیلمی سری دی ئەنیمەشنی بەناوی (Zelal) به‌رهه‌مهێناوه‌ و لە سالی (2014) فیلمێکی دیکەی ئەنیمەیشنی بەناوی (هێڤی) دروست کردووە، یەکەم دکیومێنتاریش فیلمی " ڕووبەڕووبونەوەی مردن بە کەتەر" بوو.

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.