وەزیری یارمەتی مرۆیی پۆڵۆنیا به سه‌ردانێك گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان و له فڕۆکەخانەی نێوده‌وڵه‌تی هەولێر، پێشوازی لێكرا، بریاره كه‌مپی ئاواره‌كان به‌سه‌ربكاته‌وه، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان دیدار‌و كۆبوونه‌وه‌ی ده‌بێت.
كه‌مێك پێش ئێستا وەزیری یارمەتی مرۆیی پۆڵۆنیا خاتوو بیاتا کیمبا گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان و له فڕۆکەخانەی نێوده‌وڵه‌تی هەولێر، له‌لایه‌ن فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر پێشوازی لێكرا و بریاره چوار رۆژ لە هەرێمی كوردستان بمێنێته‌وه.
وەزیری یارمەتی مرۆیی پۆڵۆنیا ئەمشەو کۆبوونەوەی نابێت بەیانی دەچێتە دهۆک کەمپی ئاوارەکان بەسەر ده‌کاتەوە دواتر کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.