نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری كه‌ركوك رایگه‌یاند، کەرکووک داگیرکراوە و ئێستا داعش لەوێ بەهێزبووە و مەترسییان دروستکردووە، روونیشیكرده‌وه كه كه‌ركووك به عه‌ره‌بكردنی تیادا زیندوو بووه‌ته‌وه زۆر به‌هێز و كه‌سیش به‌رانبه‌ری نه‌بووه‌ته‌وه.
بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری هونەری مێرگەسۆر و سەنتەری رۆشنبیری مێرگەسۆر بۆ ساڵی چوارەم دیداری مێرگەسۆر بەڕێوەدەبەن و لەم ساڵدا باس لە پاراستنی دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستان و بەهێزکردنی هەستی نەتەوایەتی لای تاکی کورد دەکەن.
نەجمەدین کەریم، پارێزگاری کەرکووک لە پانێڵێکە راگەیاند: دوای ریفراندۆم، مەترسی زۆر لەسەر هەرێمی کورستان هەبوو، بەڵام سەرکردایەتی کورد بە تایبەتی سەرۆک بارزانی و کاک نێچیرڤان بارزانی و پێشمەرگەکانی کوردستان، توانیان بەرەنگاری ئەو هێرشە تووند و سەختەی کە حەشدی شەعبی و سوپای عێراق کردیانە سەر هەرێمی کورستان لە مووسڵ و پردێ ببنەوە.
راشیگەیاند: ئەوەش بووە هۆی ئەوەی هەرێم بپارێزرێت، چونکە پیلان هەموو جیا لە کەرکوک و ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، هەرێمی کوردستانیش داگیر بکرێت".
لەبارەی دۆخی کەرکوکیش، نەجمەدین کەریم رایگەیاند: کەرکووک داگیرکراوە و ئێستا داعش لەوێ بەهێزبووە و مەترسییان دروستکردووە.
كه‌ریم گوتشی: كه داعش هات بۆ كه‌ركووك سوپای عێراق له‌م شوێنانه نه‌مان هێزی پێشمه‌رگه كه‌ركووكی پاراست به هه‌موو پێكهاته‌كانه‌وه، له‌گه‌ڵ 700 هه‌زار ئاواره‌ی عه‌ره‌بی سوننه كه له كه‌ركووك بوون پێشمه‌رگه ئه‌مانی پاراست، وه سه‌ركردایه‌تی كوردیش به تایبه‌تی سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆك تاڵه‌بانی كه ده‌هات بۆ كه‌ركووك هه‌میشه شتێكیان ئه‌گووت كه خه‌ڵك بزانێت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئاینده‌ی كه‌ركووك و خه‌ڵكه‌ی بریار له‌سه‌ر ده‌دات، به كورد و عه‌ره‌ب و توركمانه‌وه كه‌مانه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ش نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ش به‌ڵام كه‌ركووك خاكه‌كه‌ی خاكی كوردستانه .
روونیشیكرده‌وه: سیاسه‌تی به عه‌ره‌بكردن له شاری كه‌ركووك ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه و به‌هێزبووه، كه‌سێكیش تا ئێستا رووبه‌ڕووی نه‌بووه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئێستا له خوارو و رۆژئاوای كه‌ركووك، داعش كه‌وتووه‌ته‌وه چالاكی كردن، ژماره‌یه‌كی زۆریشیان له ناو كه‌ركووك هه‌یه، به‌ڵام به ئارامی ماونه‌ته‌وه تا ئه‌وكاته‌ی فه‌رمانیان پێده‌درێت هه‌ڵسه‌ن به ئه‌ركه‌كانیان.
د. جەمەدین کەریم هه‌ر له پانێڵێکە گوتی: له 16 ئۆكتۆبه‌ر پلان بۆ ئه‌وه دانرابوو قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌مێنێت.
د. نەجمەدین کەریم گوتیشی: خۆشبه‌ختانه هێزی پێشمه‌رگه خۆی رێكخسته‌وه له دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر دوای سی رۆژ هه‌ولێر و دهۆكیش داگیرده‌كرا ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه هیچ نه‌ده‌ما، وه ئه‌مه پلانی ئه‌و كه‌سانه‌ش بوو كه رێكه‌وتبوون له حه‌شدی شه‌عبی له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستیان هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌و پلانه‌ی له‌سه‌ر كوردستان هیوای ئه‌وه بوو خۆشیان له كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌ڤزیۆن قسه‌یان كردووه كه ئێمه ده‌مانه‌وێت هه‌رێم نه‌مێنێـت سوپای عێراق چۆن له به‌سرایه ده‌توانێت له هه‌ولێریش بێت و له سلێمانیش له دهۆكیش بێت له زاخۆش بێت.
لە پانێڵی یەکەم، لە ژێر ناونیشانی (رۆڵی سەرکردایەتی هەرێمی کوردستان لە پاراستنی دەستکەوتەکانی کوردستان)، هەر یەک لە د. جەمەدین کەریم، سیروان بارزانی و مەسعود حەیدەر بۆچوونەکانیان دەخەنەڕوو و پانێلەکەش لەلایەن د. هێمن میرانی بەڕێوەدەچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.