Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 08:22

گومان له‌ گیانله‌ده‌ستدانی رەحیمی زەبیحی ده‌کرێت

به‌رووداوێكی هاتووچۆ له‌گه‌ڵ براكه‌ی گیانیان له‌ده‌ستدا
کوردستان TV
#7
100%

ئێوارەی رۆژی هەینی رەحیمی زەبیحی دەرهێنەری بەنێوبانگی رۆژهەڵاتی کوردستان و براکەی لەڕێگەی نێوان نێزەڕۆ - بانە ئۆتۆمبێلەکەیان وەردەگەڕێت و ئاگردەگرێت و بەداخەوە هەردووکیان دەسووتێن و گیانلەدەستدەدەن.

ئەمرۆ یەکشەممە 9ی کانونی یەکەمی 2018 و بە بەشداری هەزاران هاووڵاتی تەرمی رەحیم زەبیحی و کەیوانی برای لە گۆڕستانی سلێمان بەگی شاری بانە بەخاکسپێردرا.

سەر لە ئێوارەی ڕۆژی هەینی (7ی کانونی یەکەمی 2018) لە سەر رێگای گوندی نێزەڕۆی سەر بە شاری بانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان، ڕەحیم زەبیحی دەرهێنەر و سینەماکاری بەناوبانگی کورد لەگەڵ کەیوانی برایدا بەهۆی وەرگەڕان و گڕگرتنی ئۆتۆمبێلەکەیانەوە گیانیانلەدەستدا.

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵی گیانلەدەستدانی ئەو هونەرمەندە و براکەی، هەندێک لە ماڵپەڕە کوردییەکانی تایبەت بەڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویانکردەوە، رووداوەکە گوماناوییە و چالاکانی مەدەنی و سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستانیش دەزگاکانی حکومەتى ئێرانیان وەک بکوژى ئەو هونەرمەندە ناوبرد.

دواتر موحسین زەبیحی برای ڕەحیم زەبیحی ڕایگەیاند، گومانیان لە شێوازی گیان لەدەسەتدانی براکەی هەیە، پێیانوایە کوژراوە و دواتر لە ئۆتۆمبێلەکەیدا سوتێندراوە.

هەر ئەمڕۆش ئاژانسی هەواڵی مێهر نیوز لە زاری عه‌بدوڵڵا فه‌تحی جێگری پۆلیسی پارێزگای سنەوە بڵاویکردەوە، به‌ هه‌وڵ  و وردەکاریەکانی پۆلیس، ڕۆژی ڕابردوو بکوژی هونه‌رمه‌ند ڕه‌حیم زه‌بیحی و براکه‌ی دەستگیرکراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.