Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 05:48

دەوامی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هه‌ولێر زیاد دەکرێت

سەنتەری خزمەتگوزاری خێرا ده‌كرێته‌وه‌ كار
کوردستان TV
#7
100%


بە بڕیارێكی وەزارەتی ناوخۆى هه‌رێمی كوردستان، دەوامی هاتووچۆی هەولێر زیادکرا و  بەشی خزمەتگوزاری خێراش لە سبەینێوە دەکەوێتە کار.

لیوا هێرش ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاندووە بە بڕیاری وەزیری ناوخۆ دەوامی فەرمانگەی هاتووچۆی هەولێر زیاد كرا.

ناوبراو بە باسی وتووە بە بڕیارێك ماوەی دەوامکردن لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر رۆژانە تاوەکو کاتژمێر 6:00ی ئێوارە بەردەوام دەبێت، ئەوه‌ش لە پێناوی راییكردنی مامەڵەی هاووڵاتیان و كەمكردنەوەی قەرەباڵغی.

گوتیشی: هاووڵاتیان دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بکەن بۆ راییکردنی کارەکانیان و ئەم بڕیارە لە رۆژی دووشەممە 9-12-2018 ـەوە جێبەجێ دەکرێت.

جەختیشی کردووەتەوە‌ درێژكردنەوەی دەوامكردنەكە بۆ ماوەیەكە، ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە: درێژكردنەوەی دەوام، واتا دەوامی ئێواران درێژەی پێ دەدرێت تاوەكو ئەو قەرەباڵغی و فشاری مامەڵەی هاووڵاتیانه‌ هەبێت.

دەشڵێت ئەگەر كەسێك بەڵگەکانی تەواو بێت، دەبێت مامەڵەكەی لە هەمان رۆژدا تەواو بکرێت.

سامی جەلال، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند بڕیاردرا بە گۆڕینی ناوی سەنتەرەکە بە سەنتەری خزمەتگوزاری خێرا و لە رۆژی دووشەممە 9-12-2018ـەوە دەستبەکار دەبێتەوە، بەڵام بۆ کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان بە مەرجێک ناسنامەی وەزارەتی شەهیدانی پێبێت کە وارسی شەهیدە، هەروەها بۆ خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان بە مەرجێک کە ناسنامەی وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی پێبێت کە خاوەنپێداویستی تایبەتە بەبێ بەرامبەر کەڵک لەو سەنتەرە خزمەتگوزارییە وەردەگرن".

ئاماژەی بەوەشکرد پێشمەرگە قارەمانەکانیش دەتوانن سوود لەم سەنتەرە وەرگرن تەنها بە پێنج هەزار دینار.

بەڕێوبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ ئەوەشی خستەڕوو کەسانی ئاسایی ناتوانن سەنتەری خزمەتگوزاری خێرا بەکاربهێنن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.