Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 10:31

بە چالاکیەکی گەورە کۆتایی بە هەڵمەتی ۱٦ رۆژەی دژبە توندوتیژی ئافرەتان دەهێنرێت

له‌لایه‌ن یه‌كێتى قوتابیانى كوردستانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت
کوردستان TV
100%

 لە ۲٥ نۆڤێمبەر رێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندو تیژی دژ بەئافرەتان هەڵمەتێکی ۱٦ رۆژەی بەو بۆنەیەوە راگەیاند،  یەکێتی قوتابیانی کوردستان لە رۆژی دووشە ۱٠ـ۱۲ـ۲٠۱۸  کۆتارۆژی بەرەنگار بوونەوەی توند و تیژی دژ بە ئافرەتان رێوڕەسمێکی تایبەت  لە ژێرناونیشانی "دەنگم ببیستە" لە هۆڵی زانکۆی کوردستان کاتژمێر ۱۱ بەیانی ئەجام دەدات .
لە رێوڕەسمەکەدا کارو چالاکیەکانی گشت لق و نوسینگەکانی یەکێتی قوتابیانی کوردستان لەماوەی ۱٥ رۆژی رابردوودا دەربارەی توندوتیژی دژبەئافرەتان دەخاتە روو، کە پێکهاتووە لە چەندین کۆر و سمینار و چالاکی جۆراو جۆر دەربارەی توندو تیژی و هۆشیاری قوتابیان بۆ کەمکردنەوەی توندو تیژی و پەروەردەکردنیان لەسەر بیری یەکتر قبوڵکردن و رێزگرتن لەیەکتری ، هەروەها چەند برگەیەکی هونەری  نمایش دەکردێت کە گوزارش لە توندو تیژی دژ بە ئافرەتان دەکات.

راگه‌یاندنى یه‌كێتى قوتابیانى كوردستان 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.