بڕیاره رۆژی سێشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كۆببێته‌وه، كۆبونه‌وه‌كه‌ش پێنج ته‌وه‌ر له‌خۆ ده‌گرێت.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، كه ئاراسته‌ی سكرتێری ئه‌نجومه‌ن كراوه، داوا كراوه هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن، رۆژی سێشه‌ممه 11-12-2018، كاتژمێر 10:00ی پێشنیوه‌ڕۆ له‌هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ن ئاماده‌بن، به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی (49)هه‌مین كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی.
به‌پێی نوسراوه‌كه، له‌میانی كۆبونه‌وه‌كه‌دا، سێ ئه‌ندامی نوێی ئه‌نجومه‌ن سەردەكەون‌و سوێندى یاسایى دەخۆن، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی شوێنی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی، كه پێشتر‌و له‌میانی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بۆ په‌رله‌مانی كوردستان‌و عێراق ده‌رچون، هه‌روه‌ها په‌سه‌ندكردنی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن‌و به‌خشینی متمانه به‌كاندید بۆ پۆستی جێگری نوێی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.