به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند رێنماییه‌كی بۆ خۆپاراستن له بروسك بڵاوكرده‌وه.
رێنماییه‌كانی كه‌شناسی بۆ خۆپاراستن له لێدانی بروسك
یه‌كه‌م: ده‌ستبه‌جێ ته‌له‌فۆن و مۆبایله‌كه‌ت دابخه.
دووه‌م: ئه‌گه‌ر له ژێر یان نزیك دارێكی درێژ‌و ته‌نهانه بووی خێرا لێی دوور بكه‌وه.
سێیه‌م: له نزیك ستوونه‌كانی كاره‌باو ته‌له‌فۆن و تاوێره‌كانی په‌یوه‌ندی و گه‌یاندن دوور بكه‌وه.
چواره‌م: له شوێنی به‌رز مه‌وه‌سته.
پێنجه‌م: ئه‌گه‌ر له ناوچه‌یه‌كی كشتوكاڵی بیت ئه‌وا تا بكرێت دوور بكه‌وه كه له‌و شوێنانه‌ی كه داری به‌رزی لێیه‌و هه‌وڵبده بگه‌یته ناوچه‌یه‌كی ده‌شتایی و نزم كه دره‌ختی باڵا نزمی لێبێت.
شه‌شه‌م: تا بكرێت نه‌چیته رووبه‌ره كراوه‌كان، وه ئه‌گه‌ر به ناچاری له شوێنێكی وا بوویت، ده‌ستبه‌جێ له‌سه‌ر رووی زه‌وی پاڵكه‌وه، یان لایه‌نی كه‌م دابنیشه‌و نه‌ڕۆیت تا گێژه‌ڵووكه‌كه دوور ده‌كه‌وێته‌وه یان كۆتایی دێت.
حه‌وته‌م: له كه‌لوپه‌ل و ئامێری ئاسنینی وه‌ك ته‌ڵبه‌نده‌كان و هه‌رچی جۆره بارسته كانزایه‌كی كه‌ڵه‌كه‌بوو بێت دوور بكه‌وه.
هه‌شته‌م: له كه‌ناراوه‌كانی وه‌ك ده‌ریاو ده‌ریاچه‌كان و چه‌م و ناوچه شێداره‌كان دوور بكه‌وه.
نۆیه‌م: به‌كارنه‌هێنانی ئامێره كاره‌باییه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌وه‌و له كاتی نزیكبوونه‌وه‌ی گێژه‌ڵووكه‌ی بروسك.
ده‌یه‌م: خێرا ئه‌ریه‌لی ئۆتۆمبیله‌كه‌ت دابه‌زێنه.
یانزه‌یه‌م: ئه‌گه‌ر له‌ناو ئۆتۆمبیل بوویت، ئه‌وا دامه‌به‌زه، چونكه په‌یكه‌ری ئۆتۆمبیله‌كه‌ت جۆرێك له پارێزگاریت پێ ده‌به‌خشێ.
سه‌رچاوه/ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.