به بۆنه‌ی یه‌كه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی سه‌ركه‌وتنی هێزه ئه‌منییه‌كان به‌سه‌ر داعشدا، ١٠ كانوونی یه‌كه‌م كه هاوكاته له‌گه‌ڵ رۆژی دووشه‌ممه وه‌ك پشووی فه‌رمی راگه‌یه‌ندرا له عێراق و پشووه‌كه‌ش هه‌رێمی كوردستان ناگرێته‌وه ده‌وامی داموده‌زگاكان ئاساییه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی به بۆنه‌ی یه‌كه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی سه‌ركه‌وتنی هێزه ئه‌منییه‌كان به‌سه‌ر داعشدا، ١٠ ئه‌م مانگه‌ی كرده پشووی فه‌رمی و داوای كرد له‌و رۆژه‌دا ئاڵای عێراق له داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت هه‌ڵبدرێت و له شه‌قام، كۆڵان و ماڵ و له‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كانیش ئاڵای عێراق به‌رزبكرێته‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له به‌رپرسانه‌وه ده‌ستكه‌وتوون رۆژی دووشه‌ممه، به‌شێكی ناوچه‌ی سه‌وز به رووی ئۆتۆمبێلدا ده‌كرێته‌وه كه ژماره‌یه‌ك له دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و نوێنه‌رایه‌تی دیپلۆماتی وڵاتانی لێیه.
هاوكات حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه كه پشووه‌كه‌ی حكومه‌تی عێراق ، هه‌رێمی كوردستان ناگرێته‌وه‌و رۆژی دووشه‌ممه ده‌وامی داموده‌زگاكان وه‌كو رۆژانی پێشوو ئاساییه.
ئاماده‌كردنی/ رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.