له كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی ئه‌نجومه‌نی هاریكاریی كه‌نداو كه بڕیاره ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 9ـی دیسه‌مبه‌ر به‌ڕێوه‌بچێت، سه‌رباری ئه‌وه‌ی پاشای سعوودیه میری قه‌ته‌ری بانگهێشت كردووه بۆ كۆبوونه‌وه‌كه، به‌ڵام ناوبراو به‌شداریی له كۆبوونه‌وه‌كه ناكات.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵ له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی قه‌ته‌ره‌وه كه ناوی ئاشكرا نه‌كراوه، ده‌ڵێت میری قه‌ته‌ر ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانی به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی ئه‌نجومه‌نی هاریكاریی كه‌نداو ناكات كه له ریاز به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هه‌ڵبه‌ت تا ئێستا هیچ هۆكارێك بۆ به‌شداریی نه‌كردنی میری قه‌ته‌ر له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا نه‌خراوه‌ته‌ڕوو، به‌ڵام زیاتر له ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر سعوودیه و میسڕ و ئیمارات و به‌حره‌ین ئه‌م وڵاته‌یان تۆمه‌تبار كرد به پشتیوانیكردن له ئێران و هه‌روه‌ها پشتیوانیی له گروپه توندڕه‌وه‌كانی وه‌ك داعش و قاعیده و درووستكردنی دووبه‌ره‌كیی له‌نێوان وڵاتانی عه‌ره‌بیی.
شایه‌نی ئاماژه‌یه كه دوای ئه‌و تۆمه‌تبار كردنه‌ی قه‌ته‌ر له‌لایه‌ن وڵاتانی ناوبراو، هه‌موویان په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاته پچڕاند، به‌ڵام قه‌ته‌ریش ئه‌م تۆمه‌تانه‌ی ره‌تكرده‌وه و سعوودیه و هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌وی به ده‌ستوه‌ردان له كاروباری قه‌ته‌ر تۆمه‌تبار كرد.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ رادیۆ فه‌ردا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.