Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 11:16

له‌ رووداوێکی‌ هاتووچۆدا هاووڵاتییه‌ک گیانی‌ له‌ده‌ستدا

لەسەر رێگای سەرەكی هەولێر - بەحرکە
کوردستان TV
#7
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ شه‌ممه‌ رووداوێك لەسەر رێگای سەرەكی هەولێر - بەحرکە روویدا و بەهۆیەوە هاووڵاتییەك گیانی لەدەستدا، زیانی زۆری ماددیش بە هەردوو ئۆتۆمبێلەكە گەیشتووە.

فازیل حاجی بەرپرسی راگەیاندنی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند كاتژمێری 4ی ئێوارەی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێكی جۆری پرادۆ لەسەر شەقامی سەرەكی هەولێر - بەحركە بە ئاڕاستەی پێچەوانە رۆیشتووە و خۆی كێشاوە بە ئۆتۆمبێلێكی جۆری كیادا.

ئەوەشی خستەڕوو كە لە رووداوەكەدا شۆفێری كیاكە گیانی لەدەستداوە و زیانی زۆری ماددیش بە هەردوو ئۆتۆمبێلەكە گەیشتووە.

فازیل حاجی هۆكاری رووداوەكەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە پێدەچێت شۆفێری پرادۆكە ئەو هێمایانەی نەبینیبێت كە ئاماژە دەدەن بەوەی رێگاكە لە یەك سایدەوە دەبێت بە دوو ساید، بۆیە بە تیژڕۆییەوە چووەتە سایدی رۆشتن بۆ بەحركە و خۆی كێشاوە بە ئۆتۆمبێلەكەی دیكەدا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.