له نه خۆشخانه‌ی ڤیرشو کلینیک شاریتێ له به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا نوسه‌رو بیرمه‌ندی کورد دکتور جه‌مال نه‌به‌ز له ته‌مه‌نی 85 ساڵی به نه‌خوشی کۆچی دوایی کرد.
یه‌کێک له هاورێ نزیکه‌کانی کۆچکردو دکتور سه‌روه‌ر عه‌بدوڵا به کوردستان تیڤی راگه‌یاند له گه‌ڵ چه‌ند که‌سێکی تر کۆمیته‌ک پێکهێناوه تاکو رێوشوێنی پزیشکی داد‌و نه‌خوشخانه ته‌واو ده‌بن ئه‌وان بریاریان داوه رۆژی سێ شه‌مه له به‌رلین مه‌راسیمێک بۆ دابنێن بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وه‌ندی کوردی به‌شدرای پرسه‌که ببن.
سه‌باره‌ت به ناشتنی له ئه‌ڵمانیا یان کوردستان ناوبراو گوتی کۆچکردو پێش مردنی چه‌ند وه‌سه‌تێک پێیان ووتوه چی بکه‌ن به‌لام ئێستا ئه‌وان له نه‌خوشخانه چاوه‌رێ ته‌واوبونی به‌ڵگه‌نامه‌کانی نه‌خۆشخانه‌ن دوای ئه‌وه ئه‌وان بریار له سه‌ر چۆنیه‌تی ناشتنه‌وه ده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ که‌سوکاری.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.