گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، راکێشانی هێڵی ئینتەرنێت بەشێوەی ڤایبەر ئۆپتیک لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
پێشووتر خزمهتگوزاری هێڵەکانی ئینتەرنێت، بەشێوەی ڤایبەر ئۆپتیک لە سەرجەم قەزاو ناحیەکانی سنورەکانی پارێزگای ههولێر و دهۆك جێبهجێ كراوه و بهشداربووانی لێی سودمهندبوون.
ئومێد محەمەد، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە خێراکردنی ئینتەرنێت، بە نوچەنێت، ڕایگەیاندووه راکێشانی خزمەتگوزاری و هێڵەکانی ئینتەرنێت بەشێوەی ڤایبەر ئۆپتیک لە سنوری پارێزگای سلێمانی، ئیدارەی گەرمیان، ڕاپەڕین و پارێزگای هەڵەبجە دەستی پێکردووە و پڕۆژەکە لە قۆناغی جێبەجێ کردندایە لەلایەن دوو کۆمپانیاوە جێبەجێ دەکرێت.
ئومێد محەمەد ئاماژە بەوە دەکات، جێبهجێكردنی پڕۆژهکە و گهیاندنی سیستەمی فایبهر ئۆپتیك، لە رێگەی کێبڵەوەیە و هێڵهكانی ئینتهرنێتیش خێراتر دهكات. هەروەها نرخەکەشی هەرزانترە، بە مەش بەشدار بووانی خزمەتگوزارییەکە لێی سودمەند دەبن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.