ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، سوپاسی هه‌وڵه‌كانى هه‌رێمی كوردستانى كرد بۆ به‌هاناوه‌چوونى لێقه‌وماوان و زیانلێكه‌وتووانى لافاوه‌كان.
جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ستایشی حکومەتە خۆجێیەکانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەکات، لە بەرامبەر بە دەنگەوەهاتنی ئاوارەکان.
لە دانیشتنی ئەمڕۆ شەممە 8-12-2018ـی پەرلەمانی عێراق، حەسەن کەعبی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سوپاسگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتە خۆجێیەکانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانی کرد، لە بەرامبەر ئەو یارمەتیانەی پێشکەشی ئاوارەکانیان کردووە لە ئەنجامی ئەو زریان و لافاوانەی لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا شارەکانی عێراقی گرتووەتەوە.
په‌یجى باره‌گای بارزانى له‌هه‌ژماری خۆیان له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوى كردووه‌ته‌وه ، دوای ئەوەی رۆژی هەینی رێککەوتی 7/12/2018 زوهێر ئەعرەجی قایمقامی شاری مووسڵ، داوای لە سەرۆک بارزانی کرد کە بە هانای شاری مووسڵەوە بچێت و، یارمەتی ئاوارەکان و خەڵکی لیقەوماوی لافاوو بارانبارینەکانی ئەم دواییە بدات، جەنابی سەرۆکی مه‌سعود بارزانی بەپیر ئەو بانگەوازەوە هات و، دەزگای خێرخوازی بارزانی راسپارد بۆئەوەی بە هانای ئاوارەو لێقەوماوانی لافاوەکانی ئەم دواییەی شاری مووسڵ بچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.