پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، حەفتا ملیۆن دینار بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاوەدانکردنەوە و ڕێگاوبانی سلێمانی خەرجکرا بەمەبەستی چاککردنەوەی پردی سەرەکی نێوان (دەربەندیخان - کەلار)
داوی ئەوەی بەهۆی بارانی به‌لێزمه و دروستبونی لافاو، پردێكی نێوان كه‌لار و ده‌ربه‌ندیخانی ڕوخاند، پارێزگاری سلێمانی لە پەڕەی تایبەتی خۆی ڕایەگیاند، بڕی 70 ملیۆن دینار بۆ چاككردنه‌وه‌ی پرده‌كه ته‌رخانكرا و هه‌ر له‌مڕۆوه ده‌ست به چاككردنه‌وه‌ی پرده‌كه ده‌كرێت.
ئەوەشی ڕاگەیاند، پرۆژەی چاکردنەوەی پردەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاوەدانکردنەوە و ڕێگاوبانی سلێمانی جێبەجێدەکرێت و لە ئەمڕۆوە دەست بەکارکردن دەکرێت تیایدا.
ئەوەش لەكاتێكدایە، شه‌وی هه‌ینی ، شه‌پۆلێكی بارانبارین هەرێمی گرتوەتەوە و به‌هۆیه‌وه ئاو چووەته ناو چەندین ماڵ و زیانی مادی زۆریشی بە هاوڵاتییان گه‌یاندووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.