Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 11:13

هاتوچۆی هەولێر شۆفێرانی ئه‌م دوو ناوچەیە ئاگادار دەکاتەوە

بە وریاییەوە رێگاكە بەكاربهێنن
کوردستان TV
#7
100%

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی كۆبوونەوەی ئاو لە رێگای نێوان قوشتەپە تاكو شیراوە، هاتوچۆ لە رێگاكەدا سەخت بووە، داوا لەشۆفێرانیش دەكات بە وریاییەوە رێگاكە بەكاربهێنن.

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 8/12/2018، موقەدەم فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی ھەولێر ئاگادارییەکی لە ھەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوکردەوە، تێیدا ھاتووە "بەھۆی ئەم بارانەی کە لەم چەند کاتژمێرەی ڕابردوودا باریوە، ئێستا لە ھەندێک شوێن لەسەر ڕێگای سەرەکیی ھەولێر - کەرکووک، لە قوشتەپەوە تا شێراوە کۆبوونەوەی ئاو پەیدا بووە،  ئەم کۆبوونەوەی ئاوە وای کردووە شەقامەکە بە تەواوی دیار نەبێت.

داوا لە شۆفێرانیش دەکات لە کاتی گەیشتیان بەم شوێنانە، ھەوڵ بدەن لە ناوەندی رَێگاکە بڕۆن، ھەروەھا لەسەرخۆ بڕۆن، بۆ ئەوەی تووشی ھەڵدێران نەبن و لە شەقامەکەدا دەرنەچن.

چەند رۆژێکە شەپۆلێکی بارانبارین شارەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و بە هۆیەوە لافاو گرفتی بۆ هاتوچۆی شۆفێران دروستکردووە و لە چەند ناوچەیەکیش بە هۆی رووخانی پردەکانەوە هاتوچۆ بۆ ماوەیەک پەکیکەوت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.