ڕه‌شاد گه‌ڵاڵی ،لێپرسراوی كۆمیته‌ی مه‌خموری یه‌كێتیی بهSNNی سه‌ر به‌حزبه‌كه‌ی خۆی ڕاگه‌یاندووه، له‌سه‌ر چیای قه‌ره‌چوغ كه درێژییه‌كه‌ی (٢٥ – ٢٧) كیلۆمه‌تر ده‌بێت، نزیكه‌ی ٣٠٠ چه‌كداری داعش جێگیركراون كه ته‌نانه‌ت خێزان و ئافره‌تیشیان له‌گه‌ڵدایه.
گوتیشی: ڕۆژانه به‌ئۆتۆمبێل خواردن و ئاو‌و ئازوقه بۆ ئه‌و چه‌كدارانه ده‌چێت، له‌كاتێكدا له‌دیوی پێشه‌وه‌ی چیاكه پۆلیسی فیدراڵی ھه‌یه‌و له‌به‌شی پشته‌وه‌ش ھێزی پێشمه‌رگه‌ی لێیه.
به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتیی، ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش كه خۆماڵین به‌مه‌به‌ست ھێنراوانه‌ته سه‌ر ئه‌و چیایه‌و له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و وڵاتانی كه‌نداوه‌وه سه‌رپه‌رشتیده‌كرێن.
وه‌كو گه‌ڵاڵی گوتی: به‌جۆرێك، ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكاو كه‌نداوو توركیا‌و ناوچه‌كه له‌حكومه‌تی ئێستای عێراق بخرێته مه‌ترسییه‌وه، ئه‌وه ئه‌و چه‌كدارانه به‌كارده‌ھێنرێن.
ئاشكراشیكرد، له‌ئه‌گه‌ری به‌كارھێنانی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش، یه‌كه‌م كاریان داگیركردنی ناحیه‌ی گه‌یاره ده‌بێت، كه ئه‌وكات ڕاسته‌وخۆ شاری موسڵ له‌ڕوی ئه‌منییه‌وه ده‌كه‌وێت و به‌ئاسانی له‌لایه‌ن داعشه‌وه داگیرده‌كرێته‌وه.
ده‌شڵێت:ھاوكات، قه‌زای مه‌خمور له‌ڕوی جیپۆلۆتیكیه‌وه گرنگه، چونكه قه‌زاكه ناوه‌ندێكه‌و پێنج شار به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه‌و كه‌وتۆته نێوان ھه‌ردوو ڕوباری زێی بچوك و ڕوباری دیجله، بۆیه ئه‌و قه‌زایه‌ش داگیرده‌كرێت.
به‌رپرسه‌كه‌ی یه‌كێتیی له‌سنوری مه‌خمور ڕونیكردۆته‌وه، له‌ناحیه‌ی گوێڕه‌وه تا ده‌گاته به‌شی ڕۆژھه‌ڵاتی قه‌زای شه‌رگات، ھه‌شت دارستانی چڕ ھه‌یه كه ھه‌ر ھه‌شتیان پڕن له‌چه‌كداری داعش.
جه‌ختی له‌سه‌ركرده‌وه، ئێستا نه سوپا‌و پۆلیسی عیراق و نه حه‌شدی شه‌عبیش بۆیان نییه بچنه ئه‌و دارستانانه‌وه‌و كێوماڵی بكه‌ن، چونكه بۆ ھه‌ر كارێكی له‌و شێوه‌یه‌ش ده‌بێت ڕه‌زامه‌ندی ئه‌مریكا وه‌ربگرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.