نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی كۆچی دواییی پرۆفیسۆر د. جه‌مال نه‌به‌زه‌وه، په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه و دۆستان و هاوبیرانی كرد و تیایدا ده‌ڵێت مامۆستا جه‌مال نه‌به‌ز به به‌رهه‌مه‌كانی زیندوو ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه :
بۆ بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو پرۆفیسۆر د. جه‌مال نه‌به‌ز
به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ هه‌واڵی كۆچی دواییی بیرمه‌ند و زانستكار و نووسه‌ری ناوداری نه‌ته‌وه‌كه‌مان پرۆفیسۆر د. جه‌مال نه‌به‌زمان پێگه‌یشت. به‌و بۆنه خه‌مناكه‌وه سه‌ره‌خۆشی له ئێوه‌ی به‌ڕێز و هه‌موو خزمان و دۆستان و هاوبیرانی مامۆستا جه‌مال نه‌به‌ز ده‌كه‌ین، له خوای مه‌زن داوكارین دڵنه‌واییی هه‌موو لایه‌ك بدات. حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌ر ئاسانكاری و هاوكارییه‌ك بۆ ڕێوڕه‌سمی ناشتنی، ئاماده‌یه.
مامۆستا جه‌مال نه‌به‌ز، زانستكارێكی گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مان بوو، له بزووتنه‌وه‌ی هزری و ڕامیاریی كورد و له ناساندن و پشتیوانیكردن له شۆڕشی كوردستان و داوا ڕه‌واكانی میلله‌ته‌كه‌ی له تاراوگه و ناوه‌نده ڕۆشنبیرییه‌كانی ئه‌وروپادا، هه‌روه‌ها له بڵاوكردنه‌وه‌ی بیر و هۆشیاریی نه‌ته‌وه‌ییدا ڕۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بووه.
كتێب و به‌رهه‌مه زۆره‌كانی له بواری هزری و ڕۆشنبیری و زمانه‌وانیدا، واده‌كه‌ن یاد و ناوی پرۆفیسۆر د. جه‌مال نه‌به‌ز هه‌میشه به زیندوویی بمێنێته‌وه. یادی به‌خێر.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
8/12/2018
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.