نوێكراوه‌ته‌وه ...
ئه‌مڕۆ له شاری سلێمانی مه‌حمود حاجی ساڵح ، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێمی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له باره‌ی دوایین هه‌وڵه‌كانی یه‌كخستنی مووچه و مافی كه‌سوكاری شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا و دوایین سه‌ردانیان بۆ به‌غدا قسه‌ی كرد.
مه‌حمود حاجی ساڵح له كۆنگره‌كه‌دا گوتی: له رۆژی 5ی ئه‌م مانگه لیژنه‌ی هاوبه‌شی نێوان حكوومه‌تی ناوه‌ند و هه‌رێمی كوردستان بۆ هاوتاكردنی مووچه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی و كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر دوایین كۆبوونه‌وه‌ی خۆیان ئه‌نجامدا، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كۆنووسێكیان ئاماده كردووه و ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كراوه بۆ جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 132 و 141، به‌پێی ئه‌و مادانه‌ش جگه له هاوتاكردنی مووچه له‌سه‌ر حكوومه‌تی عێراقی سه‌پێنراوه به قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی هه‌موو زیانلێكه‌وتووانی هه‌رێمی كوردستان كه به نزیكه‌ی 384 ملیار دینار خه‌مڵێنراوه.
ئه‌و گوتی: پێشنیاز كراوه له عێراق وه‌زاره‌تێك به‌ناوی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان دروست بكرێت و ئه‌و ده‌سته‌یه‌ی ئێستا هه‌یه بكرێته وه‌زاره‌ت و هه‌موو ئه‌و چین و توێژانه بگرێته‌وه كه له چوارچێوه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌دان.
وه‌زیری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، داوایان كردووه هاوتاكردنی مووچه له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ ساڵی 2019 بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی له وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان رایده‌گه‌ێنێ كه مووچه‌ی ئه‌م توێژانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته ملیۆنێك و دووسه‌د هه‌زار دیناری عێراقی.
هاوكات ئه‌حمه‌د مام ره‌سوڵ، بەڕێوەبەری گشتی خزمەتگوزاری لە وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێمی كوردستان رایگه‌یاند: دوای جێبەجێكردنی ئەو بڕیارە و هاوتاكردنی مووچەكان، مووچەی مانگانەی كەسوكاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و كەمئەندامانی سەنگەر و بەركەوتووانی چەكی كیمیایی لە هەرێمی كوردستان هاوتای بەغدا دەكرێت و بۆ یەك ملیۆن و 200 هەزار دینار بەرز دەبێتەوە، جگە لە خەرجكردنی چەند ماف و ئیمتیازاتێكی تر كە لە بەغدا هەیە و بۆ ئەو چینانەی خەرج دەكەن.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.