په‌یجى باره‌گای بارزانى له‌هه‌ژماری خۆیان له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوى كردووه‌ته‌وه ، دوای ئەوەی رۆژی هەینی رێککەوتی ٧/١٢/٢٠١٨ زوهێر ئەعرەجی قایمقامی شاری مووسڵ، داوای لە سەرۆک بارزانی کرد کە بە هانای شاری مووسڵەوە بچێت و، یارمەتی ئاوارەکان و خەڵکی لیقەوماوی لافاوو بارانبارینەکانی ئەم دواییە بدات، جەنابی سەرۆکی مه‌سعود بارزانی بەپیر ئەو بانگەوازەوە هات و، دەزگای خێرخوازی بارزانی راسپارد بۆئەوەی بە هانای ئاوارەو لێقەوماوانی لافاوەکانی ئەم دواییەی شاری مووسڵ بچێت.
دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.